
زانیاری بابەتیی
پێشەکی


ئەم بەشە جیاوازی دادەنیت لەنێوان شەش بابەتی زانستیی جیاجیادا:
پرسە ژینگەییەکان
سازکردنی ئاشتەوایی و ئارامیی
پێکەوەژیان
بەهێزکردن و بەتواناکردنی ژنان
بڵاوکردنەوەی زانیاری چەوت
یەکگرتنی کۆمەڵایەتی

بۆ هەر بابەتێک، کۆمەڵێک سەرچاوەی زانیاری و شێوازی پێکەوە کارکردن ئاراستەی بەکارهێنەر دەکرێت کەدیزاین کراوە بۆ هاندانی بەکارهێنەران بۆ ئەوەی لەسەر مژاری هاووڵاتێتی چالاک لە وڵاتی عیراق و سازکردنی هەندێ جیاوازی بەرچاو لە تێگەیشتنیان بیربکەنەوە. لەچوارچێوەی ئامانجە بەر فراوانەکانی پلاتفۆرمی ئەوراق(OURAQ)، زانیاری هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ پرسیاری ئەوەی کەچۆن جیا لە حەزی بابەتیی بەکارهێنەر - پەروەردە ڕێگایەکە بۆ بەهێزکردنی و تێگەیشتنی کۆمەڵگە. زانیاری لە فۆرماتێکی سەرنجڕاکێشدا پێشکەش دەکرێت کە وادەکات بەکارهێنەران هان بدرێت بۆ ئەوەی بابەتێک لەڕێگەی ئەرک و چارەسەری کێشەکە بدۆزنەوە.

بۆ نمـوونە بەشی پرسە ژینگەییەکان لەوانەیە لەڕێگەی چەند سیناریۆوە پرسیار لە بەکارهێنەر بکات کە کەمبوونەوەی ژینگە و بەرگەگریی لە عێراق بدۆزێتەوە: ئەزموونی جوتیارێک کە هەست بە گۆڕانکاری لە ڕێژەی بارینی ساڵانە دەکات؛ شۆفێری تەکسیەک کە ئێستا ڕووبەڕووی شەپۆلی تەپوتۆزی ناو شار دەبێتە؛ ژنانی چینی کرێکار کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاودا بکەن. بۆ هەر سیناریۆیەک بەکارهێنەر بانگهێشت دەکرێت کە ستراتیژی جیاجیا پێشنیار بکات کە لەوانەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕینی کەشوهەوا، چۆنیەتی یارمەتی سیاسەتی حکومەت بۆ بونیاتنانی نەرمی نواندن، و ئەنجامە بەرفراوانە کۆمەڵایەتیەکانی وەها ڕێباز و سیاسەت گەلێک ڕەچاوکرێت.
