عێراق لە چەند دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین شەر و پێکدادانی چەکداری بووەتەوە. بنیاتنانی ئاشتەوایی و ئارامیی هەنگاوگەلێکی گرنگن بۆ سازکردن و هێشتنەوەی ئارامیی لە وەها ناوچەیەک کە پڕە لە ئاڵۆزی و .بەرەنگاربوونەوە .
کاتێک کە ڕێگری لەم پێکدادانە شکستی هێنا و ململانێی چەکداری سەری هەڵداوەتەوە، ئامانج لە بنیاتنانیئاشتەوایی، بەهێزکردنی ناوچەکەیە لە هەموو ئاستێکدا بۆ دڵنیایی لە هەبوونی سەقامگیریی و هێمنایەتی جێگیر. ئەمە پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و درێژخەیەنە کە تێیدا توانای وڵاتەکە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە سەرەکییەکانی بەشێوەیەکی کارا و یاسایی پێویستی بە پاڵپشتیی لە هەنگاوەکانی سازکردنی ئاشتەوایی هەیە.