Ziggurat of Ur

کەلتور و کەلەپور

پێشەکی

Kufa Mosque

میراتی عێراقی یەکێکە لە مەزنترین گەنجینە کەلتووریەکانی گەورەی ناوچە مێنا (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا). ئەمە وەک نەخشەیەکی شارستانیەتە کۆنەکانە، وەک سۆمەریەکانەوە، ئەکادیان، بابیلۆنیەکان، و ئاشوورییەکان. ئەم شارەستانیەتانە شووێن پەنجەیەکی بەرچاویان لەسەر کەلتوور و ناسنامەی عێراق داناوە.

بەداخەوە، پاراستنی میراتی عێراق لەم سەردەمەی دواییدا زۆر ئەستەم بووە. شەر، ئاڵؤزیی، ناسەقامگیری سیاسیی و ئابووریی، و نەبوونی پاڵپشتیی حکومیی و دارایی بووەتە هۆی لەناوچوونی شوێنە مێژووییەکان و بازرگانی نایاسایی بە ئاسەوارە مێژووییە بەنرخەکان. شەڕی خەلیج لە 1990 و شەڕی عێراق لە 2003، و سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی 2014 هەموویان بوونە هۆی زیانێکی گەورە لەسەر شوێنە میراتییەکان و دزینی ئاسەوارە بەنرخەکان.

 

The shrine of Imam Hussein  in Karbala

سەرباری ئەم کێشانە، پابەندێکی زۆر هەیە بۆ پاراستن و نوێژەنکردنەوەی میراتی کولتووریی عێراق. دەسپێشخەری ناوخۆیی، هاوبەشیی نێونەتەوەیی و پاڵپشتیی حکومی هەموویان دەوریان گێڕاوە لە پاراستنی ئەم پارچە بەنرخانەی مێژوو. مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق لە شاری بەغداد، کە سەردەمێک هێمای لەدەستدان و تراژیدیای مێژووی هاوچەرخی عێراق بوو، ئێستا بەجوانی نۆژەن کراوەتەوە، و لە ئێستا دا وەک دەروازەیەکە بەرەو میراتی عێراق. ئەمە نیشاندەری خواستی عێراقە بۆ پاراستنی میراتی خۆی وە وەک هێمایەکی هیوابەخش کار دەکات.

Shanasheel al Basra

سەرباری ئەمە، یوونێسکۆ (UNESCO) هەندێ شوێنی عێراقی وەک شوێنە میراتیەکانی جیهان ناساندووە وەک ئاشوور، سامەڕا، قەڵای هەوڵێر، بابیلۆن، و هتد. هاوڵاتیانی عێراقی بەشێوەیەکی چالاکانە بەشدارن لە پاراستنی میراتەکەیان. ئەوان پێکەوە کار دەکەن بۆ پاراستنی شوێنەکان و نەریتەکانیان، چونکە شانازی بە کەلتووریانەوە دەکەن و دەیانەوێت بۆ نەوەکانی داهاتوویان بیپارێزن.

هەرچەند هێشتا هەر چەندین ئاستەنگ، وەک کێشەی ئەمنیی و سەرچاوەی سنووردار بوونی هەیە، بەڵام خەڵک سوورن لەسەر پاراستنی میراتی عێراق. هەروەها جیهانیش نابێت پشتگوێی بخات. میراتی عێراق تەنها بۆ عێراقیەکان نیە؛ بەڵکوو بەشێک لە مێژووی مرۆڤایەتی. ئێمە پێکەوە دەتوانین دڵنیا ببینەوە کە ئەم گەنجینانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبن بە ئیلهام بەخشین  و پەروەردەکردنی خەڵکی جیهان.

ووتارەکان

OURAQ newsletter – stay tuned!