
زانستی سیاسی
کۆماری عێراق، لەوانە هەرێمی کوردستان، خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەند و دووری داهێنان و گۆڕانکاری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کەلتووریە. عێراق - یان میزۆپۆتامیای کۆن - بێ هۆکار پێێناوترێت "لانکەی شارستانیەت". پێشتر لە هەزارەی شەشەم، بەرلە سازبوونی یەکەم شارەکان، شارستانیەت و ئیمپەراتۆری گەلێک، وەک سۆمەر، ئەکاد و ئاشوورلەم ناوچەیەدا بوونیان هەبووە. لەم ماوەیە دا مێزۆپۆتامیا شایەتی پێشکەوتن گەلێکی زانستی و سیاسی-کۆمەڵایەتی بووە کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.


هەروەها مێژووی کۆمەڵایەتی و کەلتووری بۆ سیستەمێکی دیمۆکراتیک لە ناوچەکەدا و پەرەسەندنی مافی مرۆڤ لەبەرچاو دەگرێت. مافەکانی مرۆڤ شتێکی بەرفراوانترە لە مافی فەرمی جیهانی کە لە ساڵی 1948 بە فەرمی ناسسێندرا. ئەوان هەزاران ساڵە کە مرۆڤایەتیان شکڵ داوە، بە هەمان شێوە کە لوولەکەکەی کوورش دەیسەلمێنێت، ڕەگ و ڕیشەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی بابیلیەکانی کۆن. هەروەها ئەم بەشە پرسی مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا دەوروژێنێت، بە قسەکردن لەسەر بابەتەکانی وەک ئازادی ڕۆژنامەگەری، دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک، و مافی منداڵان.

هەروەها شێوازی کارکردنی کۆماری عێراق لە ئاستی نێونەتەوەیی و چۆنیەتی بەشداریکردنی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هەروەها هەوڵ و چالاکیەکانی ئەو سەبارەت بە بلۆک و هاوپەیمانیە ستراتژیکیەکانی لەخۆ دەگرێت.
