
مێژوو و شارستانییەت
پێشەکی


هەم بابلییەکان و هەم سریانییەکان یارمەتیدەر بوون لە گەشەی تەکنیکی حوکمڕانیدا. چەندین بینای هێمایی لە مێژوو و شارستانیەتی عێراق دا هەن وەک حەترا، شاری مێژوویی ئور، و قەڵای هەولێر. لەوانەیە گرنگترینیان شاری بابل بێت کە بەهۆی باخە هەڵواسراوەکانیەوە یەکێکە لە حەوت شوێنە سەرسامەکانی جیهان. یاساکانی حەمووڕابی پاشای بابیلییەکان وەک شایەتێکی بەرجەستەی سیستەمە یاساییە سەرەتاییەکانە کە مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ 1750 ساڵ پێش لەدایکبوونی عیسا مەسیح. ئیسلام لە سەدەی 7ـەمی دوایین زایین بە عێراق دا تێپەڕی و سەردەمێکی نوێی لە داهێنان و دەسکەوت دەست پێکرد. بەغداد بووەی مەکۆی زانست و فێرخوازیی، و زانیاران، پسپۆڕان و فەیلەسووف گەلێکی بەرهەم هێنا کە لەسەر وەرگێڕان و پاراستنی دەقە مێژووییەکانی شارەساتانییەتی یۆنانیەکان، ئێرانیەکان و شارستانیەتەکانی دیکە کاریان دەکرد. کەسایەتیگەلێک وەک ئەلخواڕەزمی، "باوکی جەبر"، و ابن هیثم ، پێشەنگ لە پزیشکی چاو ئالیکارییەکی بنەڕەتیەکان کرد بە زانستی مرۆڤایەتی لەوەی کە ئێستا وەک سەردەمی زێڕینی عێراق ناوی لێدەبرێت.
