STUDENT PROTESTS

مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی

پێشەکی

STUDENT PROTESTS

لە عێراقدا، کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ هێشتا بەردەوامن. ئەمانە بریتین لە بێسەروشوێنبوون و ونبوونی ناچاری، گەڕاندنەوەی قەدەغەکراو یان ناچاریی، لەناوبردنی ماڵ‌ومڵک (سامان)ـی ئاوارەکانی ناوخۆ (IDPs)، نەبوونی ڕێبازی یاسایی و ستاندەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، و هەروەها توندوتیژی سێکسی. پاراستنی مافەکانی مرۆڤ وەک گەرەنتیەکی گرنگ لە بەرانبەر ئاژاوە و توندوتیژی کار دەکات. سەرباری ئەمە، کاتێک کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕوودەدات گرنگە کە هاووڵاتیانمتمانە بە توانای دەسەڵاتیدادوەری بکەن  بۆ بەڕیوەبردنی دادگاییەکی دادپەروەرانەو بۆ دادگاییکردنی تاوانکاران. 

ئەمە ڕێگری دەکات لە بازنەی توندوتیژیەکان، کە تێدا ناکۆکی لەسەر دەسدرێژیەکانی ڕابردوو دیسانەوە سەرهەڵدەداتەوە و سووڕێکی دیکەی توندوتیژی لە ئێستادا ساز دەکات. بەشی دواتر شوێنێک دەبێت بۆڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارێزەران بۆ ئەوەی ڕاپۆرت، بابەت و توێژینەوەکانی خۆیان هاوبەش بکەن و لە ئەنجامدا هاووڵاتیانیعێراقی لە نوێترین بابەتەکان لەسەر مافەکانی مرۆڤ ئاگادار دەکەنەوە.

ووتارەکان