ديداری مێری ٢٠٢٤ بەرەو حوكمڕانی دروست و خۆشگوزەرانی
دیداری مێری چالاكیەكی ساڵانەی ئینستیتیوتە کە سیاسەتمەدارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و پسپۆڕانی ئەکادیمی و سەرکردەکانی بۆچوون و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و دیپلۆماتکاران کۆدەکاتەوە، ئەویش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە ئەولەویەتی لوتكەیین و کاریگەرییان لەسەر هەرێمەکەمان هەیە و چارەسەر بۆ بڕیاردەران پێشکەش دەکەن. ئامانجی کۆڕبەندەکە بریتییە لە برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی بەشداریکردن و دیالۆگ و وەبەرهێنانی پێكەوەیی.
بەم شێوەیە، دیداری مێری 2024 بە لە دەوری ئەولەویەتەکانی سیاسەتی هەنووكەیی عێراقدا دەخولێتەوە، لەگەڵ داینامیکی هەرێمی هەمیشە گۆڕاو و ئەو دەرفەتانەی کە بەردەستن بۆ بەشداریکردن و هاریکاری نێودەوڵەتی. کۆمەڵێک تەوەری بابەتیی بۆ دیبەیتی پۆڵەسی و شیکاری قووڵ هەڵبژێردراون، لەوانە: پەرەسەندنی داینامیکی هێزە جیهانی و ناوچەییەكان، سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشتی لە شام، ڕۆڵی عێراق لە دراوسێیەتی، ڕووبەڕووبوونەوەی ناسکی، و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، ئابووری سیاسی عێراق و چاکسازی لە سیستەمی دارایی، بەدامەزراوەییکردنی پەیوەندییەکانی ناوەند و پەراوێز، پێکەوە ژیانی ئێتنۆ-ئاینی و زۆر بابەتی تر.
بۆ ئامادەبوون، دەكرێ فۆڕمی دیدار پێشكەش بكەن.