وۆرکشۆپی گۆڕانی کەشوهەوا پەروەردەی مەدەنی لە بەسرە
لە چوارچێوەی پرۆژەی "دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنی هەیە - پلاتفۆرمێک بۆ پەروەردەی مەدەنی لە عێراق"، ڕێکخراوی "پەرلەمان" لە ڕۆژانی ٥ و ٦ يونيو ٢٠٢٤ لە شاری بەسرە وۆرکشۆپێکی کارلێککارانە لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و پەروەردەی مەدەنی سازدەکات. ئەم وۆرک شۆپە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیانە لە پرسە ژینگەییەکان و پەیوەندییان بە پەروەردەی مەدەنییەوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگەی ناوخۆیی خۆیاندا.
جێگای سەرنجە کە "دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنی هەیە - پلاتفۆرمێک بۆ پەروەردەی مەدەنی لە عێراق" پڕۆژەیەکە لەلایەن ڕێکخراوی پەرلەمانەوە بە بودجەی وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت.
پەرلەمان ڕێکخراوێکە بۆ پاڵپشتی لە بنیاتنانی ئاشتی و دیموکراسی، بە تایبەتی گرنگیدان بە بەهێزکردنی ژنان و گەنجان. ڕێکخراوەکە پەیوەندی بە چوار بوارە بنەڕەتییەوە هەیە کە بریتین لە هونەر و ڕۆشنبیری، پەروەردەی مەدەنی، ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، و ژنان، ئاشتی و ئاسایش. ئێمە پاڵپشتی پەرلەمان و حکومەت و ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و فەرەنسی و عەرەبی دەکەین. تیمە نێودەوڵەتی و فرە زمانەکەمان بنکەکەی لە بەرلین و کۆڵن و هەولێر (عێراق)ە.
ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردنت لە وۆرکشۆپەکەدا هەیە، تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی داواکاری پڕبکەرەوە.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وۆرک شۆپەکە پێویستە:
- پێویستە تەمەنت لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بێت و لە بەسرە یان لە شوێنەکانی نزیک لێیەوە بژیت بۆ ماوەی زۆرترین دوو کاتژمێر.
تێبینی: ڕێکخراوی پەرلەمان خەرجی گواستنەوە و ژەمەکان بۆ بەشداربووانی خولەکە دابین دەکات.
بەروارەکانی وۆرک شۆپ: ٥-٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
شوێنی وۆرک شۆپ: شاری بەسرە
ئەگەر تووشی کێشە بوویت لە پڕکردنەوەی ڕاپرسییەکە یان هەر پرسیارێکت هەبوو، تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندیکردنمان. دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی:
ئیمەیڵ: dzay@elbarlament.org
چاوەڕوانی وەرگرتنی کاندیدەکانتانین!
دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی پلاتفۆرمی عەوراق و سۆشیال میدیا (فەیسبووک، تویتەر، و ئینستاگرام) بەدواداچوون بۆ چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پڕۆژەکە بکەن.