Nasiriya Workshop

وۆرکشۆپی گۆڕانی کەشوهەوا پەروەردەی مەدەنی لە ناسریە

ئەم وۆرک شۆپە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیانە لە پرسە ژینگەییەکان و پەیوەندییان بە پەروەردەی مەدەنییەوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگەی ناوخۆیی خۆیاندا.
View Map

لە چوارچێوەی پرۆژەی "دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنی هەیە - پلاتفۆرمێک بۆ پەروەردەی مەدەنی لە عێراق"، ڕێکخراوی "پەرلەمان" لە ڕۆژانی 11-12ی حوزەیرانی 2024 لە شاری ناسریە وۆرکشۆپێکی کارلێککارانە لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و پەروەردەی مەدەنی سازدەکات. ئەم وۆرک شۆپە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیانە لە پرسە ژینگەییەکان و پەیوەندییان بە پەروەردەی مەدەنییەوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگەی ناوخۆیی خۆیاندا.

جێگای سەرنجە کە "دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنی هەیە - پلاتفۆرمێک بۆ پەروەردەی مەدەنی لە عێراق" پڕۆژەیەکە لەلایەن ڕێکخراوی پەرلەمانەوە بە بودجەی وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت.

پەرلەمان ڕێکخراوێکە بۆ پاڵپشتی لە بنیاتنانی ئاشتی و دیموکراسی، بە تایبەتی گرنگیدان بە بەهێزکردنی ژنان و گەنجان. ڕێکخراوەکە پەیوەندی بە چوار بوارە بنەڕەتییەوە هەیە کە بریتین لە هونەر و ڕۆشنبیری، پەروەردەی مەدەنی، ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، و ژنان، ئاشتی و ئاسایش. ئێمە پاڵپشتی پەرلەمان و حکومەت و ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و فەرەنسی و عەرەبی دەکەین. تیمە نێودەوڵەتی و فرە زمانەکەمان بنکەکەی لە بەرلین و کۆڵن و هەولێر (عێراق)ە.


ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردنت لە وۆرکشۆپەکەدا هەیە، تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی داواکاری پڕبکەرەوە.


بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وۆرک شۆپەکە پێویستە:

- پێویستە تەمەنت لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بێت و لە شاری ناسریە بژیت.

تێبینی: ڕێکخراوی پەرلەمان خەرجی گواستنەوە و ژەمەکان بۆ بەشداربووانی خولەکە دابین دەکات.

بەروارەکانی وۆرک شۆپ: ١١-١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

شوێنی وۆرک شۆپ: شاری ناسریە


دوا وادەی پێشکەشکردن: ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤


لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ زیاتر پەیوەندی بە کاندیدە هەڵبژێردراوەکانەوە دەکرێت

ئەگەر تووشی کێشە بوویت لە پڕکردنەوەی ڕاپرسییەکە یان هەر پرسیارێکت هەبوو، تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندیکردنمان. دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی:

ئیمەیڵ: dzay@elbarlament.org

چاوەڕوانی وەرگرتنی کاندیدەکانتانین!

 

دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی پلاتفۆرمی عەوراق و سۆشیال میدیا (فەیسبووک، تویتەر، و ئینستاگرام) بەدواداچوون بۆ چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پڕۆژەکە بکەن.

-