Teacher training

وۆرکشۆپی ڕاهێنانی مامۆستایان

ڕێکخراوە پەرلەمان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی 2 وۆرک شۆپ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەولێر و سلێمانی.
View Map

ڕێکخراوی پەرلەمان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی  2 وۆرک شۆپ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەولێر و سلێمانی. ئەم وۆرک شۆپانە ئامانجیان پێشکەشکردنی ڕاهێنانە بۆ  مامۆستایان لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتەکانی پەروەردەی مەدەنی، بە تایبەتی گرنگیدان بە بەشداریکردنیان لە پرۆسەکانی کۆمەڵایەتیدا.
مامۆستایان کە بە ئەکتەری سەرەکی لە پڕۆژەکانی پەروەردەی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، ڕاهێنانەکە دوو ڕۆژە مامۆستایان بەهێز دەکات بۆ ئەنجامدانی "ڕۆژی پەروەردەی مەدەنی" لە دەرەوەی مەنهەج بە بەکارهێنانی "شێوازی ساندویچ" بە هاوکاری لەگەڵ پسپۆڕێکی پەروەردەی مەدەنی لە وڵاتی ئەڵمانیا. 
وۆرک شۆپەکان، بە هەمان ناوەڕۆک بەڕێوەداچن بەڵام به دەستکاریکردنی بچووکی ناوچەیی، لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچن. بەشداربووان (مامۆستایان) بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێن، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی، پاڵنەر و هەمەجۆریی. بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی ڕاهێنانەکە، تاقیکردنەوەکانی پێش و دوای هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدرێت، و فیدباک بۆ باشترکردنی خودی ڕاهێنانەکە هاندەدرێت.

(بە شێوەیەکی تاقیکاری) کارنامە

- یەکەمین وۆرکشۆپ بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری هەولێر لە  ٢-٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت

- دووەم  وۆرکشۆپ بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە سلێمانی لە  ٦-٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت

 

-