ئازادکردنی موسڵ (٢٠١٤ - ٢٠٢٣)
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) چالاکییەکانی لە عێراق بە تایبەتی لە پارێزگای ئەنبار چڕتر کردەوە و بووە هۆی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی عێراق و میلیشیا عەشایرییەکان. لە کانوونی دوووەمی ٢٠١٤ داعش فەلوجە و بەشێک لە شاری ڕەمادی گرت، هەرچەندە ڕەمادی هەر وەکو شوێنی ململانێ مایەوە. لە حوزەیرانی ٢٠١٤ داعش هێرشێکی گەورەی دەستپێکرد و لە ١٠ی حوزەیران دەستی بەسەر موسڵدا گرت و لە ١١ی حوزەیران تکریت. لە کۆتایی حوزەیرانی ٢٠١٤دا دەوڵەتی ئیسلامی و لە ٢٩ی حوزەیران خەلافەتی ڕاگەیاند و ئەبوبەکر بەغدادی وەک خەلیفەی خۆی ناساند، جەختیشی لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرچاوی خاکی باکووری عێراق و سوریاش کردەوە. ئەو تیرۆرەی داعش، بە تایبەتی لە دژی خەڵکی سڤیل و کەمینە ئایینییەکان کردی کارەساتبار بوو، لەوانە کۆیلەکردنی هەزاران ئێزیدی، کوشتنی بەکۆمەڵی نەتەوە جیاوازەکان و بە زۆرەملێ گۆڕینی ئایینەکانیان بۆ ئیسلام. هەروەها داعش لە هەڵمەتی دڕندەی خۆیدا ژێرخانی بنەڕەتی و سەرەکی، گەنجینەی شوێنەواریی و شوێنەوارە مێژووییەکانی لەناوبرد. داگیرکارییەکە بووە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی شەش ملیۆن عێراقی - نزیکەی ١٥٪ی تەواوی دانیشتوانی وڵاتەکە. دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) سەرکەوت بەهۆی لاوازی هێزە عێراقییەکان و خۆگرتنی ناڕاستی نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق. کاتێک داعش موسڵی گرت، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، فەتوایەکی دەرکرد و داوای لە عێراقییەکان کرد بچنە ناو هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بۆ ئەوەی هاوکاربن لە بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی داعش. کاتێک داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٤ موسڵی گرت، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی گەورە فەتوایەکی دەرکرد و داوای لە هەموو عێراقییەکان کرد چەک هەڵبگرن بۆ بەرگریکردن لە میللەت. ئەم بانگەوازەی سیستانی بۆ هەڵوێست بووە هۆی ئامادەبوونی شەپۆلێک هێز، خۆبەخشەکان پەیوەندییان بە هەردوو هێزە ئەمنییەکانی عێراق و گرووپە نیمچە سەربازییە جیاوازەکانەوە کرد. دواتر ئەم گرووپانە لە ژێر چەتری هێزەکانی حەشدی شەعبی (PMF) یەکیانگرت، کە بوونە بەشێکی دانەبڕاو لە هێزی سەربازی عێراق و ڕۆڵێکی گرنگیان لە شەڕی دژی داعشدا گێڕا.
بەهۆی فشاری ناوخۆیی و دەرەکی، نووری مالیکی دەستی لەکارکێشایەوە و حەیدەر عەبادی لە ١٤ی ئابی ٢٠١٤ دەستبەکاربوو. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٥، حەیدەر عەبادی هێزەکانی حەشدی شەعبی خستە ژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بەمەش پێگەیەکی فەرمی بە ڕێکخراوەکە بەخشی، کە لیستی مووچەشی لەخۆگرتبوو. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، حەیدەر عەبادی دەستپێکی هێرشەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵی ڕاگەیاند. شەڕی موسڵ هەڵمەتێکی سەربازیی گەورە بوو لەلایەن هێزەکانی حکومەتی عێراق،(PMF) هێزەکانی حەشدی شەعبی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە و هێزە نێودەوڵەتییەکان بۆ شکست پێهێنانی داعش. ڕۆژی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٧ سەرکەوتنی فەرمی بۆ موسڵ ڕاگەیەندرا و لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ عێراق سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی داعشدا ڕاگەیاند.
داعش لە کاتی داگیرکردنی باکوری عێراقدا، زیانێکی بەرفراوانی بە زۆرێک لە شوێنەوارە کولتوورییەکان گەیاندووە یان لەناویانیبردووە. ئاوەدانکردنەوەیەکی گشتگیر دەستی پێکرد، بە پشتیوانی نێودەوڵەتی. کەمپ لە دوای کەمپی ئاوارە ناوخۆییەکان داخران و زۆرینەی خەڵک توانییان بگەڕێنەوە. بەرنامەی بەرفراوان ئەنجامدرا. لە شوباتی ٢٠١٨، یونسکۆ دەستپێشخەری هەڵمەتی "زیندووکردنەوەی ڕۆحی موسڵ"ی کرد، دەستپێشخەرییەکە ئامانجی ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەی شارەکە بووو بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکرا، بەرنامەکە باس لە سێ پایەی سەرەکی دەکات کە بریتین لە میرات، ژیانی ڕۆشنبیری و پەروەردە. هێماترین پڕۆژە بۆ پایەی میرات بریتییە لە ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا کە بە زیادەوە لەلایەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە پشتگیری دەکرێت. هەڵمەتەکانی تریش مزگەوتی ئاغەوات و دەیری ساعە و کەنیسەی تاهیرە دەگرنەوە. بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا ١٢٤ خانووی مێژوویی لە شاری موسڵی کۆن توانرا ئاوەدان بکرێنەوە. پایەی ژیانی ڕۆشنبیری پەیوەستە بە پلانێکی تۆکمە بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی کولتووری و دامەزراوەکان. کە تێیدا پەیمانگای هونەرە جوانەکان ئاوەدانکرایەوە و تاقیگەی سینەما دامەزرا. بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ناحکومی (کارکردن لە پێناوی ئومێد) Action for Hope بەرنامەی "گوێگرتن لە عێراق" دەستیپێکرد. لە ٢٤ تا ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ "فێستیڤاڵی مۆسیقای نەریتی موسڵ" بەڕێوەچوو. لە دوای ڕێبازێکی گشتگیر لە گەشەپێدانەوە، یونسکۆ پڕۆژەی "رێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژی لە ڕێگەی پەروەردەوە (PVE-Education)" دەستپێکرد، کە بە پلەی یەکەم قسەی لەگەڵ مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان دەکرد. پرۆگرامەکە پێداویستییەکانی پەنابەران و ئاوارەکان لەخۆدەگرت و هەوڵیدەدا مەترسییەکانی سەر منداڵان کەمبکاتەوە لەڕێگای هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پاشماوەی تەقەمەنی و مین. بۆ گەورەکانیش، یونسکۆ بەرنامەیەکی پەروەردە و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی (TVET)ی زۆر پێویستی دەستپێکرد. هەروەها بەرنامەیەکی تری ڕاهێنانی بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی پیشەگەر و پیشەگەرانی میراتی کردەوە.
هذا المحتوى مرخص بموجب رخصة المشاع الإبداعي CC BY-NC 4.0.