هاووڵاتیبوون و بەرپرسیارەتی شارستانی

پەروەردەی مەدەنی و بەردەوامیی

Achref Chibani
نووسەر: فلۆریان وێنزل
بۆچی بەردەوامیی بنەمایێکە کە لە پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان گرنگترە؟ پەیوەندی نێوان پەروەردەی مەدەنی و بەردەوامیی چییە؟ چۆن پەروەردەی مەدەنی دەتوانێت یارمەتیدەرمان بدات بۆ تێگەیشتن لە بەردەوامیی وەک پەیوەندییەکی گشتگیر بۆ بنیادنانی نەتەوە؟
Civic education and sustainability in Iraq

1. پەرەپێدانی زاراوەی بەردەوامیی

زاراوەی بەردەوامیی ئاماژە بە بەکارهێنانی سەرچاوەکان دەکات بە شێوەیەک کە زیانیان پێ نەگەیەنێت یان ببێتە هۆی کەمبوونەوەیان بە تێپەڕبوونی کات؛ بە واتایەکی تر بۆ ئەوەی بەردەوام بن. یەکێک لە بنچینەکانی وشەکە لە دارستانەوە دێت: پێویستە تەنها ئەوەندە دار ببڕیت کە بە تێپەڕبوونی کات گەشە بکاتەوە. لەم دواییانەدا ئەم زاراوەیە درێژکرایەوە بۆ ڕێبازێکی یەکگرتوو، کە پێناسەی ئەوە دەکات بۆ ژیانی مرۆڤ بە گشتی چ  پێویستە.

نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) – کە عیڕاق لە ساڵی ١٩٤٨ەوە ئەندامی دامەزرێنەرە – لە ساڵی ١٩٨٧دا بەردەوامیی بەم شێوەیە پێناسەکرد "دابینکردنی پێداویستییەکانی ئێستا بەبێ ئەوەی توانای نەوەکانی داهاتوو بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان بخاتە مەترسییەوە". لەو کاتەوە، بەردەوامیی لە سێ تەوەردا گرووپ دەکرێت:

‌آ. ئیکۆلۆژی: پاراستنی سروشت و ئیکۆسیستەم و سەرچاوەکان.

ب. ئابووری: گەشەپێدانی کارا بۆ چاکەی گشتی.

ج. کۆمەڵایەتی: هاوکاریکردن و ڕەزامەندی دادپەروەرانە بۆ پێداویستییەکانی مرۆڤ.

ئەمە لە کۆبوونەوەی لوتکەی زەوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە ڕیۆ دی جانیرۆ دیاری کرا، کە تییدا پلانی کارکردنی ئەجێندای ٢١ پەرەی پێدرا. یەکێک لە بیرۆکە سەرەکییەکانی ئەم ئەجێندایە ئەوە بوو کە هەموو حکومەتێکی ناوخۆیی پیویستە ئەجێندای ٢١ی خۆی پەسەند بکات بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام تا ساڵی ٢٠٠٠. عیڕاق تەنها لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەجێندای ٢١ی پەسەندکرد، بەڵام لەو کاتەوە بووەتە بەشێک لە پێشکەوتنە زیاترەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەردەوامی.

لەنێو دەوڵەتانی دیکەدا، لەم دواییانەدا عیڕاق "گرووپی ڕاوێژکاری سیاسەتی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا"ی وەک سەکۆیەکی نافەرمی دەستپێکردووە بۆ پەرەپێدانی گفتوگۆ، هاوکاری و هەماهەنگی بۆ حکومەت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بازرگانی و زانست. هەماهەنگی یەکێکە لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی عیڕاقدا بۆ پەرەپێدانی چوارچێوەی سیاسەتی بەهێز لە بواری بەردەوامیی ژینگە و ئابووری.

٢. بەردەوامیی و پەروەردەی مەدەنی

لە ساڵی ٢٠١٥ نەتەوە یەکگرتووەکان پەرەی بە کارنامەی ٢٠٣٠ی گەشەپێدانی بەردەوام دا لەگەڵ ١٧ ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs). عیڕاق لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ئەم کارنامەیەی پەسەند کرد. ١٧ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام تیگەیشتنێکی گشتگیر لە بەردەوامیی لە زۆر بواردا دیاری دەکەن. لە هەموو جیهانیشدا بەکارهێنراون بۆ ئەوەی لە گۆڕانکاری بەپەلە تێبگەین. لۆگۆ و هێمای هاوبەش بۆ هەر یەکێک لە ئامانجەکان گرنگە بۆ گواستنەوەیان بۆ جەماوەرێکی فراوانتر و دابینکردنی ئاراستەیەکی کۆنکرێتی بۆ بەرپرسیارێتی لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا. تا ئێستا لە ڕیکلامدا لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە، لە کۆمەڵگای مەدەنی و لە خوێندنی فەرمی و نافەرمیدا لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێن.

ئامانجی چوارەم لە گەشەپێدانی بەردەوامی پەیوەندی پەروەردە و پەروەردەی مەدەنی نیشان دەدات: "دڵنیابوون لە پەروەردەیەکی بە کوالیتی گشتگیر و یەکسان و برەودان بە دەرفەتەکانی فێربوونی هەمیشەیی بۆ هەمووان".

بە تایبەتیتر فێرخوازان و مامۆستایان بەم شێوەیە ئاراستە دەکرێن:

"(...) ٤.٧ تا ساڵی ٢٠٣٠، دڵنیابوون لەوەی کە هەموو فێرخوازان ئەو زانیاری و شارەزاییانەی کە پێویستن بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام بەدەستدەهێنن، لەوانە، لەنێو ئەوانی تردا، لەڕێگەی پەروەردە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و شێوازی ژیانی بەردەوام، مافەکانی مرۆڤ، یەکسانی جێندەری، پێشخستنی کولتووری ئاشتی و ناتوندوتیژی، هاووڵاتیبوونی جیهانی و پێزانینی هەمەجۆریی کولتوور و بەشداریی کولتوور لە گەشەپێدانی بەردەوامدا."

"(...) ٤.ج تا ساڵی ٢٠٣٠، زیادکردنی بەرچاو بۆ دابینکردنی مامۆستایانی شارەزا، لەوانەش لە ڕێگەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو، بەتایبەتی وڵاتە کەم گەشەکردووەکان و وڵاتە تازە گەشکردووەکانی دوورگە بچووکەکان."

نموونەیەکی ئەم دواییە بریتییە لە 'بەهێزکردنی بەشداریکردن و نوێنەرایەتیکردنی ژنانی عیڕاق لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردندا' لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیڕاق. ئەمە پرسێکە بە تایبەت پەیوەندی بە عیڕاقەوە هەیە کە ژنان هێشتا دەرفەتی کەمتریان هەیە بۆ بەدیهێنانی پێداویستییە مرۆییەکانیان. بۆیە دەستپێشخەرییەکە لە نێوان شتەکانی دیکەدا دەیەوێت ڕاهێنان لەسەر پرۆسە سیاسییەکان پێشکەش بەو ژنانە بکات کە ئێستا لە سیاسەتدان، یان ئاواتەخوازن بچنە ناو سیاسەتەوە، ئەمە جگە لە هاندانی لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ژنان لە پۆستەکانی سەرکردایەتیدا.

بە نەخشەکێشانی ئەم ئامانج و نموونانە ڕاستەوخۆ لەسەر پەروەردەی مەدەنی، دەتوانین بەها مەدەنییەکانی وەک بەرپرسیارێتی، متمانە، بەشداریکردن، کارلێککردن و یەکسانی ببینین. بەم شێوەیە پەروەردەی باش دەتوانرێت وەک بەشدارییەکی دانەبڕاو و زۆر گرنگ لە بنیادنانی نەتەوەدا تێبگەین. بە تایبەتیتر دەتوانرێت پەروەردەی مەدەنی وەک تاقیگەیەک بۆ بنیادنانی نەتەوە لە پۆلدا سەیر بکرێت؛ لەڕاستیدا ئەمە لە ناوەڕۆکی ئەو شتانەیە کە دەبێ لە قوتابخانەکان و کۆمەڵگادا بە گشتی ڕووبدات. بۆ ئەمەش پێویستی بەو مامۆستایانەیە کە هەڵوێستی بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەبێت و لەگەڵ خوێندکارەکانیان لە ئاستی چاوی یەکساندا کارلێک بکەن؛ بە واتایەکی تر، ئەوان دەبنە نموونەی باش بۆ ئەوەی بەردەوامیی پێویستە چۆن بێت لە پەروەردەدا.

ئەمە گرنگترین شتە لە کاتی قەیرانەکاندا. کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دەستکەوتی پەروەردەیی (IEA) لە ساڵی ٢٠٢٣دا سێیەم توێژینەوەی نێودەوڵەتیی پەروەردەی مەدەنی و هاوڵاتیبوون (ICCS) لە پاشخانی قەیرانەکانی وەک کۆچ و شەڕ و سەردەمی پەتادا پێشکەش کرد. یەکێک لە دۆزینەوەکان ئەوە بوو کە لەم کاتە سەختەدا، پەروەردەی مەدەنی دەگەڕێتەوە دواوە لە بەشداریکردنی ژینگەیی (کە بێگومان گرنگە!)، و کەمتر دەکەوێتە سەر بەشداریکردنی کلاسیکی (سیاسی) لە کۆمەڵگادا (دەنگدان و بەشداریکردن لە دامەزراوەکاندا). ئەو پێشنیاری بەهێزکردنی پەروەردەی مەدەنی دەکات وەک ڕێبازێکی ئاراستەکراوی داهاتوو بۆ بنیادنانی نەتەوە بەتایبەتی لەم سەردەمەدا.

٣. لێکەوتەکانی پەروەردەی مەدەنی لە عیڕاق:

نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەتی عیڕاق و هاوبەشە نیشتمانییەکانی دیکە کاردەکات لە ڕێگەی چوارچێوەی ستراتیژی وڵاتانی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگ و دەرفەتەکانی گەشەپێدان لە عیڕاق. زیاتر لە ٤٧%ی پشتگیرییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری وەبەردەهێنرێت، و زیاتر لە ٢٧%یش بۆ بنیادنانی دامەزراوەی بەهێز بۆ ئاشتی و دادپەروەری. ئەمەش ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ئێستای عیڕاقە، کە هێشتا پێداویستییە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەموو ئاستەکاندا زۆر گرنگن. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی گشتی پەروەردەی مەدەنی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەها لەم روانگەیەوە بنیادنانی نەتەوە، ئەو ڕاستییەی کە تەنها ٠.٩ %ی پشتگیرییەکان لە پەروەردەی کوالیتی (SDG 4) کە ئامانجی چوارەمە لە گەشەپێدانی بەردەوامی وەبەرهێنراوە، ئەوە نیشان دەدات کە بوارێکی فراوان هەیە بۆ چاکسازی.

لەم باسانەی سەرەوە دەتوانین چەند دەرئەنجامێک سەبارەت بە پەروەردەی مەدەنی و بەردەوامیی لە عیڕاق دەربکەین. ئەم خاڵانەی خوارەوە بەو مانایە نییە کە لە عیڕاقدا بوونیان نییە، بەڵکو پێویستە لە کاتی بەکارهێنانی پەروەردەی مەدەنی بۆ بەشداریکردن لە بنیادنانی نەتەوەیەکی گشتگیردا لەبەرچاو بگیرێن و بەهێزتر بکرێن.

  • بەهێزکردنی پەروەردەی مەدەنی بەتایبەتی لە کاتی قەیرانەکاندا. وەک لە سەرەوە باسمان کرد، دەتوانێت ببێتە هۆکارێکی سەقامگیرکەر بۆ هێشتنەوە و بنیادنان و بەرزکردنەوەی پەیوەندییە بەردەوام و متمانەپێکراوەکان بۆ بنیادنانی نەتەوە لەسەر بنەمای ناسنامەی مەدەنی.

  • هەڵبژاردنی بابەتەکانی ئێستای وەک گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام تیشک بخرێتە سەر بنەمای بەهای گشتی پەروەردەی مەدەنی وەک بەشێکی گرنگی بەردەوامیی.

  • پەرەپێدان و بەهێزکردنی ڕێباز و چەمکەکانی ڕاهێنان لەسەر بنەمای بەها کە کارلێککردن، گفتوگۆ و بەشداریکردن بەرز دەکەنەوە.

  • ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ ئەوەی قوتابخانە و پۆلەکان وەک کۆمەڵگایەک بۆ کارلێککردن و وەک تاقیگەیەکی بەردەوام بۆ بنیادنانی نەتەوە ببینن.

  • دیزاینکردنی ڕێکخستنەکانی فێربوون کە کارلێککارانە و ئاڕاستەی دیالۆگ بن.

  • بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی کەسی مامۆستایان و فێرخوازان وەک نموونەیەک بۆ بنیادنانی نەتەوە.

  • پڕۆژەکانی کردەی مەدەنی (فێربوونی خزمەتگوزاری) لە قوتابخانەکاندا بەکاربهێنرێن چونکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەگوازرێنەوە بۆ خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگا.

  • دیداری گرووپە نەتەوەییە جیاوازەکان بخرێتە نێو کۆمەڵگای مەدەنییەوە بۆ بەدەستهێنانی بنیادنانی نەتەوەی فرەچەشن و یەکگرتوو.

 

ئەم ناوەڕۆکە بەگوێرەی مۆڵەتی پرۆشەی داهێنانکارانە ڕێپێدراوە  CC BY-NC 4.0.

 

 

Jun 7, 2024

Other Articles