هاووڵاتیبوون و بەرپرسیارەتی شارستانی

بەهێزکردنی هاوڵاتیان: دەسپێکردنی یەکەمین وۆرکشۆپی پەروەردەی مەدەنی لە شاری نەجەف

Achref Chibani
لە ڕۆژانی 29 و 30ـی ئەیلوولی 2023، شاری نەجەف بە دەسپێکردنی یەکەمین وۆرکشۆپی فێرکاریی مەدەنی، شایەتی یەکەمی خاڵی بەهێز بوو لە پەوەردەی مەدەنیدا. ئەم وۆرکشۆپە ئامانجی بەهێزکردنی بەشداربووانە بە زانست، شارەزایی، و ڕەفتار گرنگەکان بۆ بوون بە هاووڵاتێکی چالاک.
Najaf Workshop 5

وۆرکشۆپی پەروەردەی مەدەنی ڕێکخراوە و لەلایەن elbarlament، کە ڕێکخراوێکی پاڵپشتە بۆ ئاشتی و دیمۆکراسی بە پشتیوانی نووسینگەی کاروباری دەرەوەی فێدراڵی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، و ئامانجیان وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی پەروەردەی مەدەنی لە عێراقە، کە بە یەکەمین وۆرکشۆپ لە شاری نەجەف دەست پێ‌دەکات. وۆرکشۆپەکە بە ئامانجی بەهێزکردنی وشیاریی مەدەن و بەشداریکردن، دەیەوێت خەڵک لەڕێگەی ئامرازەکانەوە بەهێز بکات بۆ ئەوەی ببنە هاوڵاتیانی ئاگا و بەرپرسیار.

بڕەودان و بەرزکردنەوەی بەشداریی مەدەنی و گواستنەوەی کەلتووری


وۆرکشۆپەکە بە ناساندنی بەشداربووان بەشێوازێکی تایبەت دەستی پێکرد. داوا لە هەموان کرا کە هەریەکەوە لایەنێکی کەلتووری یان میراتیی خۆی هاوبەش بکات کە پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ ئەوان یان ڕابردوویانەوە هەیە. ئەم چالاکییە کە ساردی کۆڕەکە دەشکێنێت دەسبەجێ جیاوازیی و دەوڵەمەندیی گرووپەکەی بەرجەستە کرد و بوارەکەی  بۆ گواستنەوەی کەلتووری و تێگەیشتن ڕەخساند.
بەرلەوەی بچنە سەر وانەی سەرەکی، بەشداربوەکان بەشێوازێکی چالاکانە بەشدارییان لە ڕێکخستنی ڕێسا سەرەکییەکانی وۆرکشۆپەکەدا کرد. ئەم ڕێسایانە لەلایەن خودی بەشداربوانەوە پێشنیار کران، و جەختی کردەوە سەر گرنگی ڕێزگرتن لە کات، و یەکتر و هەروەها دڵنیاییکردنەوە لە بەشداریکردنی کاریگەر. ئەم ڕێبازە هاوکاریکردنە بوو بە هۆی دروستبوونی هەستی خاوەندارێتی لەنێوان بەشداربواندا.

لەماوەی دانیشتنی سەرەتاییدا، بەشداربوان هاندەر و حەزی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی پەروەردەی مەدەنی باس کرد. هۆکارەکان لە ناوی سەرنجڕاکێشی وۆرکشۆپەکەوە بگرە هەتا ئارەزوو بۆ بەفراوانترکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پەیوەستبوون بە چالاکیە مەدەنیەکان، بەدەستهێنانی زانیاری، و گەشەی شارەزاییە بەنرخەکانەوە جیاواز بوون. ئەم هۆکارە هاندەرانە ڕەنگدانەوەی خولیایەکی هاوبەش بۆ گەشەی تاکەکەسیی و بەشداریکردنی مەدەنی بوون.
سارا، بەشداربوویەکی گەنج و تامەزرۆ لە وۆرکشۆپی پەرەوەردەی مەدەنی لە شاری نەجەف، بیروڕای خۆی لەبارەی ئەزموونی خۆی باس کرد:
 

"کاتێک کە یەکەمجار دەربارەی وۆرکشۆپی پەرەوەردەی مەدەنی بیستم، دەسبەجێ ناوەکەی سەرنجی ڕاکێشام. هەستم کرد دەرفەتێکە بۆ دۆزینەوەی شتی نوێ و واتادار. نەم دەزانی کە ئەم وۆرکشۆپە دەبێتە ئەزموونێکی گۆڕانکاریخوازانە بۆ من."

'لە حاڵێکدا، عەلی بەشداربوویەکی دیکە بیروڕای خۆی ئاوا باس کرد:

 

"حەزی من بۆ بەشداریکردن لەم وۆرکشۆپە چەندین لایەنی هەبوو. ویستم زانیاری خۆم دەربارەی سیاسەت و بەشداریی مەدەنی فراوانتر بکەم، بەڵام هاوکات ئەمەم وەک ڕێگایەک دیتەوە بۆ بەرفراوانکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆم و بینینی کەسانێک کە وەک خۆم بیر دەکەنەوە. باسکردن لەسەر بەها مەدەنییەکان، وەک یەکسانیی، جیاوازیی، و ئاشتی، بە قووڵی لە مندا ڕەنگی دایەوە. بیستنی بیروڕای کەسانی دیکە و هاوبەشکردنی بیرۆکەی خۆم لەسەر ئەم بایەخانە چاوکەرەوە بوو."

 

ڕۆژی 1: بەهاکانی پەروەردەکردنی مەدەنیی و وشیاری هاوڵاتی

ڕۆژی یەکەمی وۆرکشۆپەکە تایبەت کرا بە زنجیرەیەک چالاکی دیاریکراو بۆ باشترکردنی یەکخستنی گرووپی و تێگەیشتن لە بایەخە مەدەنیەکان. بەشداربوان دابەش کرانە سەر سێ گرووپە، کە هەرکامیان ئەرکیان پێ‌سپێردرا کە نمایشێکی وێنایی لەسەر میراتێکی کۆن ساز بکەن. ئەم ئەزموونە نەک هەر هاندەری کاری تیمی بوو بەڵکو وگرنگیی پاراستنی میراتی کەلتووریشی بەرجەستە کرد.

 

دوای چالاکیی گرووپی، بەشداربووان هاندران بۆ چالاکیەکی تاکەکەسی بۆ ئەوەی تەرکیز بکەنە سەر بایەخە مەدەنیەکان. ڕاهێنەر دەستیکرد بە هەندێک باس لەسەر بایەخەکان، و جەختی کردەوە سەر گرنگیەکەیان لە ژیانی مەدەنیی. بایەخە مەدەنیەکان وەک ئاشتی، جیاوازیی، یەکسانیی، دادپەروەریی، مرۆدۆستیی، گەشەکردنیش لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا. بەشداربووەکان چالاکانە ڕوانگەی خۆیان باس کرد، قسە لەسەر یەکسانیی نێوان ڕەگەزەکان و دەستگەیشتن بە دەرفەتەکان وەک لایەنێکی گرنگ لە بەها مەدەنیەکان قسەیان کرد. لەم گفتوگۆیەدا هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کرا کە چۆن هەڵاواردن دەتوانێت ببێتە هۆی زێدەڕۆیی و توندوتیژیی، هەروەها  جەختی لەگرنگیی بایەخە مەدەنیەکان لە کۆمەڵگەدا کرد.

ڕۆژەکە بە چەندین دانیشتن لەسەر هاوڵاتییی، مافی مرۆڤ، مافی سیاسیی، ئەرکی و بەرپرسیارەتیە مەدەنییەکان کۆتایی پێ‌هات. بەشداربوان بە تێگەیشتنی قووڵ لە ڕۆڵی خۆیان وەک هاوڵاتی و بایەخگەلێک کە پاڵپشتیی لە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و گشتگیر دەکات شوێنەکەیان بەجێهێشت.

 

ڕۆژی 2: بەهێزکردنی زانستی مەدەنیی و زانستیی میدیایی

 

ڕۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکە بە خوێندنەوەی پوختەیەک لە وانەکانی و گفتوگۆکان ڕۆژی پێشوو دەستی پێکرد. بەشداربوان بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوە لەسەر بایەخە مەدەنیەکان، و گرنگییان لە دروستکردنی هاووڵاتێکی بەرپرسیار.

بەرنامەی کاری ڕۆژی دووەم پێک‌هات لە گفتوگۆ لەسەر لایەنە گرنگەکانی پەروەردەی مەدەنیی، وەک پێوەرەکانی هەڵبژاردن، گرنگیی زانیاری ڕاست، تێگەیشتن لە لایەنە سیاسیەکان و پاڵێوراوەکان، پلانی ئابووری، و شەفافیەتی سندووقە سیاسیەکان. بەشداربوان هەندێ ڕوانگەیان لەسەر ئەو دەورە گرنگە بەدەست هێنا کە لە بڕیاردانی وشیارانە وەک هاوڵاتیەکی چالاک هەیانە.
گفتۆگۆکان زۆرتر لەسەر بابەتگەلێک وەک بەشداری سیاسیی، 

 ئابووری وڵاتی عێراق، حوکمڕانی باش، یەکگرتنی کۆمەڵگە و بەدیهێنانی ئاسایش بوو. گفتوگۆ گرووپییەکان ڕێگەی دا بە بەشداربووان بۆ ئەوەی بیرۆکە و ڕوانگە بگۆڕنەوە و هەستی بەرپرسیارەتی بەکۆمەڵ بۆ باشبژیوی کۆمەڵگەی خۆیان بەهێز بکەن.

پێکهاتەیەکی گرنگی وۆرکشۆپەکە بریتییە لە باسکردنی ڕۆڵی میدیا و میدیای کۆمەڵایەتی لە درێژەی وتە نەشیاو و توانای بەکارهێنانی ئەم پلاتفرۆمانە وەک ئامرازی بەدیهاێنانی ئاشتین. بەشداربوان فێر بوون چۆن زانستی میدیایی و کەڵکوەرگرتنی بەرپرسیارانە دەتوانێت یارمەتی کۆمەڵگەیەکی زانتر و ئاشتەوایی‌تر بدات.

 

وۆرکشۆپی پەروەردەی مەدەنی لە شاری نەجەف دەسپێکێکی هیوابەخش بوو بۆ گەشت بەرەو  هاووڵاتێکی زانا و بەرپرسیار. لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، بەشداربووان ڕوانگەی بەبایەخیان لە بەها، ماف، و بەرپرسیارەتیە مەدەنییەکان وەدەست خست. ئەوان بە پابەندبوونێکی دووبارە بۆ بەدیهێنانی کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگەی خۆیان و تێگەیشتنی قووڵ لە گرنگیی پەروەردەی مەدەنی لە پەروەردەکردنی هاوڵاتیانی چالاک و بەرپرسیار ڕۆیشتە دەرەوە. ئەم وۆرکشۆپە دەسپێکیە بنەمایەکی بەهێزی بۆ داهێنانەکانی داهاتوو بە ئامانجی بەهێزترکردنی دیمۆکراسی و بەشداریی مەدەنیی لە شاری نەجەف و شارەکانی دیکەی عێراق ساز کرد.

بیروڕای تۆ لەسەر دەوری پەروەردەی مەدەنی لە سازکردنی هاوڵاتیی زانا و بەرپرسیار چیە؟ چۆن دەتوانیت یارمەتی بدەیت بۆ ئەوەی دیمۆکراسی لە کۆمەڵەکەی خۆت بەهێز بکەیت؟ ئازادانە و بەبێ‌ دوودڵی بیروڕای خۆت لە بەشی کۆمێنتەکان بنووسە بۆمان.

 

 

 

ئەم ناوەڕۆکە بەگوێرەی مۆڵەتی پرۆشەی داهێنانکارانە ڕێپێدراوە  CC BY-NC 4.0.

Feb 24, 2024