کڵێساکانی بەسرە – میراتێکی زیندوو سەرەڕای ئاڵنگارییەکان
پارێزگای بەسرە هەر لە کۆنەوە هێمای هەمەجۆریی کۆمەڵایەتی و ئایینی بووە، بەو پێیەی نیشتمانێک بووە کە جولەکە و مەسیحی و موسڵمان و سابییەکانی لە چوارچێوەی ڕێزگرتن و پێکەوەژیانی ئاشتیانەدا لە باوەش گرتووە. هەڵکەوتەی ستراتیجی جوگرافی و بەندەرەکانی بەسرە کە ڕوویان لە کەنداوی عەرەبی کردووە، بەشدارییان کردووە لە کردنی ئەم شارە بە ناوەندێکی کراوەیی بەرامبەر نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان. سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی مەسیحییەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە، هێشتا ئایینی مەسیحی بەشێکی جەوهەری لە پەیکەری کۆمەڵایەتی پارێزگاکە پێکدەهێنێت، بەو پێیەی ژمارەی مەسیحییەکان لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا گەیشتە زیاتر لە ٦٠٠٠ خێزان، وئەوان چڕبوونەتەوە لە چەند ناوچەیەک وەک "جەنینە" و "پاشا'.
لەم وتارەدا دیارترین کڵێساکانی پارێزگای بەسرە دەخەینەڕوو:
١. کڵێسای ئەلقەلب ئەلئەقدەس: دەکەوێتە ناحیەی کەزارە لە عەشار لە ساڵی ١٩١٣ دروستکراوە و تا ئێستاش پێشوازی لە سەردانکەران دەکات.
٢. کڵێسای شەعبیە: لە کاتی یەکەم داگیرکردنی بەریتانیا لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دروستکراوە، کە بەشێکە لەو بینایانەی هێزەکانی بەریتانیا لە بنکە سەربازییەکەی خۆیان لە تەنیشت کێڵگە نەوتییەکان دروستیان کردووە.
3. کەنیسەی مار کۆرکیس: دەکەوێتە ناوچەی کوت حەجاج و لە ساڵی ١٩٧٨ دروستکراوە.
4. کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ئەرمەنی مەریەمی عەزرا: دەکەوێتە گەڕەکی باشا لە بەسرە، و بە گەڕەکی ئەرمەنی ناسراوە. لە ساڵی ١٧٣٦ دامەزراوە و چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە. زەنگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٧.
٥. کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی مار پیۆس: دەکەوێتە ناوچەی "جومهورییە" کە ناوچەیەکی بەناوبانگە لە ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن قەشە یوسف کوکی دامەزراوە و تا ئێستاش شەقامەکە ناوی "شەقامی کڵێسا"یە.
٦. کەنیسەی ئەلمەشریق (ڕۆژهەڵات): لە ساڵی ١٩٥١ لە ناوچەی جومهورییە دروستکراوە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ زەویەکەی دەستدرێژی کراوەتە سەر و لێی بێبەش کراوە.
٧. کەنیسەی کاسۆلیکی سریانی: کە سەر بە بنەماڵەی "حەنا شێخ"ە، کە بەشدارییان کردووە لە دروستکردنی قوتابخانەی ئامادەکاری ناوەندی لە ناوچەی عەشار، کە ئێستا بازاڕەکە بە "بازاڕی حەنا شێخ" ناسراوە.
لەنێو ئەو كڵێسانەی کە دوای جەنگی ساڵی ٢٠٠٣ نۆژەنکرانەوە، كڵێسای ئەدڤێنتیستی ڕۆژی حەوتەم جیاوازە، کە لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەقامی تەمموز لە نزیک ژووری بازرگانی بەسرە دامەزراوە. دوای پاشەکشەی ساڵی ١٩٦٧، کڵێساکە بە سیخوڕیکردن لەگەڵ ئیسرائیلییەکان تۆمەتبار کرا و لە ساڵی ١٩٦٩دا ١٦ کەس بە تۆمەتی سیخوڕی لە سێدارە دران. دوای ئەوەی بەهۆی ڕژێمی پێشووەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ داخرا، لەلایەن ڕێکخراوی "دورەر ئەلعێراق بۆ گەشەپێدانی مرۆیی" بە بەشداری ٣٥ خۆبەخش نۆژەنکرایەوە و چاککرایەوە. خشتەکان لە ١١ پەنجەرەی بە بەرزی ٣ مەتر دەرهێنران، ئەو دەرگایانەی کە ساڵانێکی زۆر بوو لە پشت خشتەکانەوە داخرابوون، کرانەوە و لە ساڵی ٢٠٢٣ جارێکی دیکە زەنگەکان لێدرانەوە، لە ئێستادا ژمارەی خێزانە مەسیحییەکانی بەسرە ٣٥٠ خێزانە لە کڵێسا جیاوازەکانەوە، و لە کاری جیاواز کاردەکەن لە کەرتی حکومەت و تایبەتدا وەک نەوت، گاز، پترۆکیمیایی، پەروەردە و کەرتی بانکی.
نووسەر: هودا ئەلئەسەدی (رێکخراوی هەنگاوەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و چاکسازی ئابووری)
ئەم ناوەڕۆکە بەپێی مۆڵەتی Creative Commons CC BY-NC 4.0 مۆڵەتی پێدراوە.