ڕۆژنامەگەری ئازاد لە عێراق و ئاستەنگەکانی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست و ناوزڕاندن
ئاماژەو پێوەرەکانی ئەم دواییەی دۆخی ئازادییە میدیاییەکانی عێراق ئەوە دەردەخەن کە ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق لە دابەزیندایە. بۆ نموونە، بەپێی راپۆرتی پەیامنێرانی بێسنور، ئێستا عێراق لەكۆی (١٨٠) وڵات، لە ریزبەندی (١٧٢)دایە، ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی رابردوو عێراق (٩) پلە پاشەكشێی كردووە، چونكە ساڵی رابردوودا لە پلەی (١٦٣)دا بووە. هەروەها دۆخی کاری ڕۆژنامەگەری وزانیاری لە عێراقدا مێژوویەکی نوێی هەیە لە شێواندنی زانیاری و کۆنترۆڵکردن و زۆرەملێکردن. لە ماوەی حکومڕانی سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووی عێراق لە نێوان ساڵانی (١٩٧٩-٢٠٠٣)، حزبی بەعس بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە کۆنترۆڵی بڵاوکردنەوەی زانیاری بۆ هاووڵاتیانی عێراقی دەکرد لە ڕێگەی سێ کەناڵی تەلەفزیۆنی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و ڕۆژنامە و کەناڵی ڕادیۆیی سەر بە دەوڵەت.
دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەرعێراق لە ساڵی (٢٠٠٣)، ئاژانسەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکران ڕایانگەیاند کە دۆخێکی ڕاگەیاندنی لیبراڵ و کراوەتر لە عێراقدا پەرەپێدەدەن کە لەوانەیە بناغەیەک بۆ گواستنەوەی دیموکراسی وڵاتەکە پێشکەش بکات. لە ئەرزی واقیعدا ئاژانسە میدیاییە نوێیەکانی وەک ئەلحورا و ڕادیۆی سەوا هەوڵیان دا شێوازی نووسینی ئەمریکی سەبارەت بە سیاسەتی دوای ٢٠٠٣ی وڵاتەکە پەرە پێبدەن.
هەروەها ئەم قۆناغەبووە هۆی گەشەکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تایبەت و هاوشانی گەشەو سەرهەڵدانی میدیای نوێ وەکو ڕۆژنامەگەریە تەکنەلۆژیاکان، بواری ڕاگەیاندنی عێراق هەم فراوانبوونی بەرچاوی جۆرەکانی دەنگ و دیدگا دەربڕدراوەکانی بەخۆیەوە بینی،و لە هەمان کاتدا دابەشبوونی بواری ڕاگەیاندنی بۆ دەزگاکانی هەواڵی حیزبی ڕکابەری بەخۆوە بینی. لە عێراقدا لە ژێرهەژموونی گەورە دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندە سیاسیەکانەوە ئاژانسە میدیایەکان پاڵپشتی دارایی دەکرێن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو میدیاکانی ناوخۆی وڵات بە هێڵی تایەفەیی ببەستێتەوە. ئەمەش زیاتر بەهۆی ڕەوشی هەبوونی ئینتەرنێتێکی ئەکتیڤی بەربڵاو، بەڵام زۆرجار ژینگەیەکی ڕۆژنامەگەری و میدیایەکی شێوێنراو بووە لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و، بەم دواییانە تۆڕی پەیوەندی تەلەگرام لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکارهێنرا کە پێشتر بێ دەنگ بوون.
لەم ساڵانەی دواییدا و وەک لە ناوچەکانی دیکەی جیهان، تەکنەلۆژیا نوێیەکانی میدیا تادێت هەژموونی زاڵبوونی بەربڵاو دەکات ئەمەش بەهۆی کەمپینی زانیاری هەڵە و زانیاری ناڕاستەوە. کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتانی کەنداو لە سەردەمی بەهاری عەرەبیدا گەشەی پێدرا، ڕۆبۆتی تویتەر و جۆرەکانی زانیاری ناڕاستی هاوشێوە بوونەتە سەرچاوەیەکی سەرەکی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای عێراق.
هەڵمەتە ئۆنلاینەکانی مۆبایل "مۆب" دەتوانێت بە خێرایی دزە بکاتە ناو جیهانی ڕاستەقینەوەو، عێراق کۆمەڵێک حاڵەتی هاوشێوەی بەخۆیەوە بینیوە کە دەنگۆی کاردانەوەی تۆڕەکانی ئۆنلاین و جیهانی ڕاستەقینەی هەبووە. بۆ نموونە دوای ئەوەی ڕێهام یاقوب، لەهەمان کاتدا پزیشک و چالاکوان بووە کە بەردەوام ڕێپێوانی ژنانی ڕێک دەخست، تۆمەتبارکرا بە دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا،لە کوشتنێکی بەئامانجکراودا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە بەسرە کوژرا. بە هەمان شێوە لە ڕووداوێکی دیکەدا، دکتۆر ئینتیزار ئەحمەد جاسم، کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠١٨ بوو کە فشارێکی زۆری لەسەر بوو بۆ ئەوەی کاندیدبوونی بکشێنێتەوە، دوای ئەوەی گرتەیەکی سێکسی لە دەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری لە ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە.
زانیاری هەڵە و دەنگۆی ئۆنلاین ڕەنگدانەوەی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە بەرامبەردا قووڵتر دەبێتەوە. دەتوانرێت پەیوەندی دابەشبوون و گرووپی تۆڕە ئۆنلاینەکان بە درێژایی هێڵە هەڵەکانی پێشوەختە لە نێوان گروپە بەرژەوەندییە جیاوازەکان و کوتلە تائیفیەکانی ناو عێراقدا بکێشرێت. وهەروەها تێکەڵبوونێکی ڕوون هەیە لە لە هەبوونی هەژموونێکی دەسەڵات لە بواری ئینتەرنێت و دەسەڵاتی سیاسی ڕۆژنامەگەری لەناو میدیای نەتەوەیی عێراقدا. ئەمە