دامەزراوەی ئەلحەق
"دامەزراوەی ئەلحەق" ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناوخۆی قازانج نەویستە و لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کاردەکات. دامەزراوەکە جەخت دەخاتە سەر بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی لە حاڵەتە هەستیارەکاندا کە پێشێلکاریی بەرچاوییان تێدایە. ئامانجە سەرەکییەکانی دامەزراوەکە بریتین لە: بڵاوکردنەوەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ، بەهێزکردنی کەلتوری مافی مرۆڤ، چاودێریکردنی کەیسەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، و پێشخستنی چەمکەکانی یەکسانی و ڕێزگرتن لە نێوان هەموو گروپ و سێکتەرەکانی کۆمەلگەی عێراقی.