ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی
"ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی" ڕێکخراوێکی ناحکومییە لە عێراق، لە ساڵی 1992 دامەزراوە، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و دروستکردنی کەشێك لە پێناو گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی پێشکەوتوو. دیدگای ڕێکخراوەکە بریتیە لە دروستکردنی جیهانێک کەتیایدا هەموو مرۆڤەکان لە مافە تەواوەکانی خۆیاندا بەهرەمەند بن. "ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی" گرنگی بە پرسەکانی پەیوەست بە یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، بنیاتنانی ئاشتی، دیموکراسی و پاراستنی خێزان دەدات، لەگەڵ گرنگیدانێکی تایبەت بە ژنان و منداڵان و گەنجان.