سەنتەری بەیان بۆ توێژینەوە و پلاندانان
"سەنتەری بەیان بۆ توێژینەوە و پلاندانان" بریتیە لە دامەزراوەیەکی فکریی سەربەخۆ و قازانج نەویست و بنکەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراقە. ئەرکی سەرەکی سەنتەرەکە بریتیە لە دابینکردنی دیدێکی باوەڕپێکراو دەربارەی پرسەکانی سیاسەتی گشتی و پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە کە کاریگەرییان لەسەر عێراق و ناوچەکە هەیە. سەنتەرەکە هەوڵدەدات دیدگای خۆی جێبەجێ بکات لەڕێگەی ئەنجامدانی شیکاری سەربەخۆ و دۆزینەوەی چارەسەری پراکتیکی بۆ پرسە ئاڵۆزەکان کە پەیوەستن بە داڕێژەرانی سیاسەت و کەسانی ئەکادیمی.