کۆڕبەندی خۆشەویستی و ئاشتی بۆ قوتابیان و گەنجان
کۆڕبەندی خۆشەویستی و ئاشتی بۆ قوتابیان و گەنجان ڕێکخراوێکی ناحکومی و قازانج نەویستە و کار لەسەر پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و قوتابیانی ڕەگەزی نێر و مێ دەکات. ڕێکخراوەکە جەخت دەکاتە سەر بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان بۆ پشتیوانیکردنی ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵگەو دیموکراسی لە عێراق. کۆڕبەندی خۆشەویستی و ئاشتی لە ساڵی 2008 دامەزراوە و لە ساڵی 2010 مۆڵەتی یاسایی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکان بەدەستهێناوە.