تۆڕی نیریج بۆ ڕۆژنامەوانی لێکۆڵکاریی
تۆڕی عێراقی بۆ ڕۆژنامەگەری لێکۆڵکاری ناسراو بە تۆڕی "نیریج"، تۆڕێکی پێشەنگە لە بواری ڕۆژنامەگەریی لێکۆڵکاری لە عێراق، لە ڕێگەی هەوڵی گروپێکی دەستەبژێری ڕۆژنامەنووسانی لێکۆڵکاری پیشەیی لە ساڵی 2011 دامەزراوە. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی نووسین و پاڵپتشی دارایی و ڕاوێژکاری بۆ ڕۆژنامەنووسانی لێکۆڵکاری عێراقی کاردەکات، بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتە قووڵەکان. لە ماوەی چەند ساڵێکی کەم (نێریج) لە ڕێگەی زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی قووڵەوە (لەبارەی پرسەکانی گەندەڵی، خراپ بەڕێوەبردن لە دامەزراوە جۆراوجۆرەکان، و گرێبەستە کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابوورییەکان)، زیاتر لە دە خەڵاتی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.