ڕێکخراوی جیهانێکی باشتر
"ڕێکخراوی جیهانێکی باشتر" بریتیە لە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و ناحکومی و قازانج نەویست کە بایەخ بە بەهێزکردن و پاراستنی ژنان و گەنجان و نەوجەوانان دەدات. ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکە باشترکردنی ئەو چاودێرییە دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەیە کە وەریدەگرن و لە هەمان کاتدا بانگەشە بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و ئاشتی لە کۆمەڵگەدا دەکات. ڕێکخراوەکە کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی پاراستن و توانادارکردنی ژنان و گەنجان و نەوجەوانان و بەرگریکردن لە مافەکانیان و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و جیاکاری. هەروەها ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات بۆ هاندانی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە قەبوڵکردن و ڕێزگرتن تیایدا زاڵ بێت بەبێ گوێدانە جیاوازی ئایینی، سیاسی یان نەتەوەیی.
Headquarters: Wargah St, Duhok, Iraq.
Website: https://betterworldngo.org
Email: betterworld@betterworldngo.org