سیستەمی حوکمڕانی عێراق

عێراقی توانی میوانداری ٢٥ەمین جامی کەنداوی عەرەبی لە بەسرە بەدەستبهێنێت - عێراق و مێژووی تۆپی پێی (٢٠٢٣)

Fatimah Oleiwi
المؤلفة: هيلا مويس

لە کاتێکدا عێراق هێشتا دابەشبوونی نەتەوەیی و ئاینیی، هەروەها ئامێری سیاسی جیاوازی هەیە، خۆشەویستی تۆپی پێ سیحر دەکات و گەلی عێراق لە سەرجەم سنوورە کۆمەڵایەتییەکان یەکدەخات.
yy

 خولی٢٥ەی جامی کەنداوی عەرەبی، لە بەسرە لە ٦ بۆ ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو. بۆ بەسرە، و عێراق بەگشتی، چالاکییەکە زۆر گرنگ بوو. متمانەی بەرزکردەوە، وێنەی ئەرێنی خستە سەر عێراق و ناوبانگی عێراقی وەک شوێنێکی گەشتیاری بەرزکردەوە، لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.   جگە لە میوانە بەناوبانگەکانی دیکە، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، سەردانی عێراقی کرد بۆ ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە نیشان بدات.  بەسرە پێشوازیی لە نزیکەی ٥٠,٠٠٠ سەردانیکەری کەنداو کرد، کە مانەوەیان بە چاوتێری و میوانداریی گەرمی بەسراوییەکان هێندەی تر ناوازە بوو.   یارییەکانی تۆپی پێ بە بەشداری زۆرترین ژمارەی گەشتیارانی تۆپی پێ بوو لە مێژووی جامی کەنداوی عەرەبیدا – سێ چارەکی ملیۆنێک –  و لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بە نزیکەی ٦٥,٠٠٠ کورسی و یاریگای ئۆڵۆمپی ئەل میناء کە توانای دابینکردنی ٣٠,٠٠٠ کورسی هەبوو، یارییەکان بەڕێوەچوون.   لە یاری کۆتایی زۆر لەوە زیاتر هاندەران ئامادەبوون کە کورسی لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە هەبوو، بەهۆی فرۆشتنی بلیت لە بازاڕی ڕەش و تیمێکی ئەمنی کەم کارمەند کە نەیانتوانی مامەڵە لەگەڵ ئەو جەماوەرە بکەن کە دەیانویست بچنە ناو یاریگاکە، بەشێکی زۆریش بێ بلیت چوونە یاریگاکە . 

عێراقییەکان تۆپی پێیان خۆشدەوێت. ٥٤٠,٠٠٠ یاریزانی گەنجی ئارەزوومەند لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق تۆمارکراون، سەرەڕای ئەوەش زیاتر لە ١٦,٠٠٠ یان بەسەر ١١٠ یانەی تۆپی پێدا دابەشکراون.  زۆربەی شارەکان گۆڕەپانی یاریکردنیان تێدایە و ئەگەر بەردەست نەبوو، عێراقییەکان هەر شوێنێک بەکاریدەهێنن بۆ یاری تۆپی پێ تەنانەت سەر شەقامەکانێش بێت. ٤٠٪ی لاوانی عێراق یان بەشێوەی فەرمی یان نافەرمی وەک یاریزانی تۆپی پێی ئارەزوومەند مەشقی تۆپی پێ دەکەن.   ئەوەی یاری ناکات، سەیری یارییەکان دەکات. کاتێک دوا "گۆڵ" لە سەرتاسەری عێراق دەنگی دایەوە، ئەو گۆڵەی کە عێراقی بەسەر عوماندا بردەوە بە ئەنجامی ٢-٣، عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا ڕژانە سەر شەقام بۆ ئەوەی بە یارییە ئاگرینەکان و هەڵکردنی ئاڵای عێراق و هەڵپەڕکێ و گۆرانی گوتن ئاهەنگی سەرکەوتنە مێژووییەکە بگێڕن. نەتەوەی شەق شەقبوو یەکگرتوو بوو، دابەشبوونی ئایینی و کولتووری و جوگرافیای تێپەڕاند. بارودۆخێکی هاوشێوە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕوویدا، کاتێک هەزاران کەس لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ بینینی یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیال لەنێوان عێراق و ئێران. لە فیشەی کۆتاییدا دروشم و یارییە ئاگرینەکان و تەپڵەکان لە سەرانسەری وڵاتدا وەکو ڕەشەبا بڵاوبووەوە - عێراق لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢-١ لە ئێرانی بردەوە. 

عێراق بە هاندەرە بەسۆزەکانی بۆ تۆپی پێ ناسراوە و هەڵبژاردەی نیشتمانیش نوێنەرایەتی هیوا و یەکڕیزی گەلی عێراق دەکات. "شێرەکانی میزۆپۆتامیا"، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی عێراق بە شێوەیەکی باو بەم ناوە ناودەبرێت، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق (IFA) بەڕێوەدەبرێت، کە لە ساڵی ١٩٤٨ پێکهێنراوە.  جامی کەنداوی عەرەبی لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٦٨ لە مەکسیک لەگەڵ هەشت وڵاتی ئەندام دامەزرا: بەحرەین ، کوێت، یەمەن، قەتەر، سعودیە، عومان، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عێراق. هەمان وڵاتان لە ساڵی ٢٠٢٣ لە بەسرە بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کرد، یەکەم جامی کەنداوی عەرەبی لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەحرەین بەڕێوەچوو.  لە ساڵی ١٩٧٩ بەغدا میوانداری ٥ـەمین جامی کەنداوی لە یاریگای ئەل شەعب کرد. هەڵبژاردەی عێراق جامەکەی بردەوە، کە یەکەم نازناوی بوو لە مێژوودا. هەشتاکانی سەدەی هەڵبژاردەی تیپی تۆپی پێی عێراق سەرکەوتووترین قۆناغی خۆی تا ئێستا ئەزموون کرد:. جگە لە جامی کەنداوی عەرەبی لە ساڵانی ١٩٨٤ و ١٩٨٨، چەندین پاڵەوانێتییان بەدەستهێنابوو، لەوانە یارییەکانی ئاسیای ١٩٨٢ و جامی عەرەبی ١٩٨٥ و ١٩٨٨ و یارییەکانی پان عەرەبی ساڵی ١٩٨٥. بە گشتی عێراق لە نۆ پێشبڕکێدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.  هەموو ئەم سەرکەوتنانە لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا بوون.

لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٣ عێراق بەهۆی شەڕی دووەمی کەنداو و دۆخی ناسەقامگیری سیاسی، لە ئەنجامدا قەدەغە کرا لە جامی کەنداو.  هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیستمانی تا ساڵی ٢٠٠٩ بەهۆی بەردەوامی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە نەیتوانی لە یاریگای ئەلشەعب یاری بکات. یەکەم یاری عێراق لە یاریگای شەعب. دوای شەش ساڵ لە ئەنجامدانی یارییەکانی ماڵەوەی لە وڵاتانی دیکە، لە تەمموزی ٢٠٠٩ بوو - کاتێک عێراق لە یارییەکی (یاریی دۆستانەدا) بەرامبەر فەلەستین یاریی کرد.  یاریگای شەعب لە بەغدا کە ٣٤,٢٠٠ کورسی هەیە، پێشتر شوێنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بووە تا ساڵی ٢٠١٣، کاتێک یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە توانای ٦٥,٠٠٠ کورسی و بە یاریگایەکی لاوەکیش بە ١٠,٠٠٠ کورسی کرایەوە. هەروەها یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە پێی دەوترێت یاریگای پاڵم ترانک (قەدی دارخورما).  ئەم ناونانە لە ڕووبەری دەرەوەی بیناکەدا ڕەنگ دەداتەوە کە ئیلهامەکەی لە توێکڵی شەپۆلاوی دارخورما وەرگیراوە. ، بەسرە بە چاندن و کێڵگەی فراوانی دارخورما ناسرابوو.

 

هذا المحتوى مرخص بموجب رخصة المشاع الإبداعي  CC BY-NC 4.0.

Jan 3, 2025

Other Articles