سیستەمی حوکمڕانی عێراق

ئەهوارەکانی باشووری عێراق دەبێتە پێگەی میراتی جیهانی یونسکۆ (٢٠١٦ - ٢٠٢٣)

Fatimah Oleiwi
المؤلفة: هيلا مويس

لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئەهوارەکانی باشووری عێراق لە لیستی میراتی جیهانیی یونسکۆدا تۆمارکران، کە لە سێ جێگای شوێنەواری و چوار ناوچەی زەلکاو و تاڵاو پێکهاتبوو. زۆرێک هیوایان بە داهاتوویەکی باشتری ڕاگەیەندراوی 'بەهای نایابی جیهانی'ی تاڵاوەکان دەخواست، بەڵام ڕاستییەکە جیاوازە.
XX

لە ساڵی ٢٠١٦موڵکی ئەهوار لە باشووری عێراق بە پێوەرەکانی کولتووری iii و v و پێوەرە سروشتییەکانی ix و x لە ژێر ناوی: "ئەهوار لە باشووری عێراق: پەناگەی جۆراوجۆری زیندەوەر و دیمەنی پاشماوەی شارەکانی میزۆپۆتامیا" وەک میراتێکی جیهانی نووسرا.  بەپێی پێوەرە کولتوورییەکان پێکهاتبوو لە وێرانەکانی ئوروک، ئور و ئێریدو.  موڵکی سروشتی بریتی بوو لە تاڵاوەکانی ڕۆژئاوای حەمار (٣٨٪)، تاڵاوەکانی ناوەڕاست (٢٩٪)، تاڵاوەکانی حەویزە (٢٣٪) و تاڵاوەکانی ڕۆژهەڵاتی حەمار (٩٪). کۆی گشتی حەوت پێکهاتەکە لە توانایدایە چوار پارێزگاری عێراق بگرێتەوە. 

تاڵاوەکانی میزۆپۆتامیا، کە بە ناوی ئەو ناوچە مێژووییە کراوە کە لەلایەن دیجلە و فوراتەوە پێناسە کراوە، لەسەر هەڵپژانێکی فراوان و تەختە لە باشووری عێراق کە ڕێڕەوی خوارەوەی ڕووبارەکان پێکەوە کۆدەبنەوە و دێڵتایەکی فراوانی ناوخۆیی دروست دەکەن.  ئەو ئاوەی کە مارشەکان بە زیندووی دەهێڵێتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەشە ئاوییەکانی هەردوو ئەو ڕووبارەی لە بەرزاییەکانی ئەنادۆڵی تورکیا و چەند لقێکیش لە بەرزاییەکانی زاگرۆسی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێنە دیجلە.  ڵێشاوی ڕووبارەکە پەستانێکی لافاواوی لە خوارەوەی ڕووبارەکەدا دابین دەکات. لە باشووری عێراق زەوییەکە تەخت دەبێتەوە، ڕووبارەکان خاو دەبنەوە و خڵت و خاڵەکان دەنیشن، پێچاوپێچی دروستدەبێ و دابەش دەبن بۆ لق پێش ئەوەی (تەنها ڕووباری فورات) بڕژێنە ناو کەنداوی عەرەبی - لانیکەم لە ڕووی مێژووییەوە.

لە ساڵانی پەنجاکانەوە تا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، قەبارەی مەزەندەکراوی تاڵاوەکانی میزۆپۆتامیا کە بە ئەهواری باشووری عێراق ناسراوە، ١٥,٠٠٠-٢٠,٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە. تا ساڵانی ١٩٥٠ زەڵکاوەکانی تاڵاوەکان پشتگیرییان لە شێوازی ژیانی نەریتی نیو ملیۆن کەسی مەزەندەکراو دەکرد.  ئەهوارییەکان کە ناوێکی دروستی پێکهاتە ڕەسەنەکانی ناوچەکەیە، پەرەیان بە کولتوورێکی ناوازە دا کە تیشک دەخاتە سەر سامان و بژێوی سروشتی تاڵاوەکان لەسەر بنەمای ماسیگرتن، دروێنەکردنی قامیشەشکر، چاندنی بەروبووم و بەخێوکردنی گامێشی ئاو. بۆ چەندین سەدە لە جیهانێکی تاڕادەیەک جیاوازدا دەژیان، دوور لە کاریگەرییەکانی دەرەوە.

لە ساڵانی شەستەکان و ساڵانی دواترەوە، گەڕان بەدوای نەوت، دروستکردنی بەنداوەکان، ئاوەڕۆ بۆ کشتوکاڵ، شەڕ و ململانێ نێودەوڵەتییەکان، هەروەها وشکەساڵی و بە بیابانبوون کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا دروست بووە، زیانیان بەم سیستەمە ژینگەییە بەنرخە گەیاندووە.  بەهۆی وشککردنەوەی ئاوەڕۆی تاڵاوەکان لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا لەلایەن سەددام حوسێنی دیکتاتۆری پێشووەوە، تاڵاوەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دابەزین و ڕووبەرەکانیان بە ڕێژەی نزیکەی ٩٠٪ کەم بووەوە تا ساڵی ٢٠٠٠.  لە ئەنجامدا لە نیو ملیۆن دانیشتوانی ئەهوار بە نزیکەیی تەنها ٢٠,٠٠٠ مانەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سەددام بەهۆی لەشکرکێشییەکەی ئەمریکاوە شکستی هێنا، ئەو بەنداوانەی کە بۆ وشککردنەوەی ئاوەڕۆی تاڵاوەکان هەڵکەندرابوون، ڕووخێنران، زۆربەیان لەسەر دەستپێشخەری ناوخۆیی بوون. بەم شێوەیە هەم ئاوەکە و هەم ئەهوارییەکان گەڕانەوە. 

ئێستا دوای دوو دەیە، لانیکەم ٧٠٪ی تاڵاوەکان بێ ئاون (هەندێک سەرچاوە باس لە ٨٥٪) دەکەن. پرۆژەی بەنداو لە تورکیا، سوریا و ئێران قەبارەی ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتیان کەمکردووەتەوە.   کەمبوونەوەی لێشاوی ئاو لە ڕووبارەکانەوە دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی ئاوی سوێر لە کەنداوەوە. هێشتا ڕێژەیەکی بەرزی سوێری لە خاک و ئاودا هەیە، کە لە وشکبوونی چەندین ساڵەی زەوییەکەوە سەرچاوەی گرتووە. ڕێژەی پیسبوون شانبەشانی ڕێژەی سوێربوون لە زیادبووندایە. ئاوی زێراب، قڕکەر، پاشماوەی کارگە و نەخۆشخانەکان ڕاستەوخۆ بەدرێژایی ڕێڕەوەکە دەخرێنە ناو ڕووبارەکانەوە و بەشێکی زۆری لە مارشەکاندا کۆتایی پێ دێت. مارشەکانی حەویزە و حەمار بە هۆی یەدەگی دەوڵەمەندی نەوتەوە بە زیادەوە قۆرخ کراون. ئێستا تاڵاوەکان بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەک بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنن، کە بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان خراپترین حاڵەتە لە ماوەی ٤٠ ساڵدا.  هەروەها باران بارین تادێت دەگمەنتر و دەگمەنتر دەبێت. بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات لە ٢٥ ساڵی داهاتوودا پلەکانی گەرما بە تێکڕا ٢,٥ پلە بەرزببنەوە. لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە ئەهوارییەکان ناچار بوون زەویەکانیان بۆ شارەکان یان ناوچەکانی دیکەی ناوعێراق بەجێبهێڵن.  ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان(FAO)  بە "کۆچی بەکۆمەڵ" ناوی دەبات. جگە لەوەش لە کاتی گەیشتنیان بە شوێنی نوێی مەبەست، زۆرجار ئەهوارییەکان وەک دەربەدەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. پێدەچێت تاڵاوەکان هەرگیز وەک جارانیان ڵی نێتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی کەشوهەوا، پڕۆژەکانی بەنداو و ڕۆڵی مرۆڤایەتی لە پاراستن یان خراپ بەکار‌هێنانی سروشت و سەرچاوەکانی، ڕوون نییە کە ناوچە ژێرئاوکەوتووەکان تا چەند بەو شێوەیە دەمێننەوە.

پێگەی میراتی جیهانی یونسکۆ و بەشداری عێراق لە ڕێککەوتننامەی ڕامسار بۆ تاڵاوگە نێودەوڵەتییەکان سەکۆیەکی بۆ گفتوگۆی نێودەوڵەتی ڕەخساند. بەڵام هێشتا چوارچێوەی سیاسی ناوخۆیی بزرە. پارکی ئەهواری میزۆپۆتامیای نەتەوەیی تەنها لەسەر کاغەز بوونی هەیە. عەدەن لە عێراق پڕۆژەی باخچەی ئاوی بەفیڕۆدراو ، پڕۆژەیەکی تاقیکارییە لە نێوان کۆمپانیای ئیکۆتەکنیکسی بەریتانی/ئەمریکی و سروشتی عێراق، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ڕاگیراوە بەهۆی نەبوونی دارایی و نەبوونی ئیرادەی سیاسی لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانەوە. کار لەلایەن سەنتەری نۆژەنکردنەوەی تاڵاوەکانی عێراق (CRIME)  کە وەک بەشێک لە وەزارەتی ئاو لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنی عێراق لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا، کە یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ناوچە تایبەتە سنووردارەکانی تاڵاوەکان و تەنها لە ماوەی کورتخایەندا. بەبێ گوێدانە هەموو هەوڵەکان، ئەهوار باشووری عێراق لەگەڵ دانیشتوانەکەی تەنها لە حاڵەتێکدا دەتوانێت بژی کە ئاوی پێویستیان هەبێت.

 

هذا المحتوى مرخص بموجب رخصة المشاع الإبداعي  CC BY-NC 4.0.

Jan 3, 2025

Other Articles