سیستەمی حوکمڕانی عێراق

ساڵانی یەکەمی کۆماری نوێ (١٩٥٨ - ١٩٦٣)

Fatimah Oleiwi
المؤلفة: هيلا مويس

شۆڕشی ١٤ی تەمووز کە بە کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٥٨ی عێراق ناسراوە، شانشینی عێراقی بە سەرکردایەتی هاشمیەکان ڕووخاند و کۆماری عێراق دامەزرا.
X

کودەتا سەربازییەکە، بۆ ڕووخاندنی شانشینی عێراق بە سەرۆکایەتی هاشمی، بە سەرکردایەتی عەمید ئەفسەری ئازاد عەبدولکەریم قاسم، عەقید عەبدولسەلام عارف و ئەفسەر ئازادەکانی عێراق کرا و لەلایەن باڵە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕاپەڕینێکی گەورەی جەماوەرییەوە پاڵپشتی کرا.   خەڵکی عێراق بێزاربوون لە سیاسەتە ڕۆژئاواییە مشتومڕاوییەکانی دەسەڵاتی پاشایەتی فەرمانڕەوا، هەروەها پەرەسەندنی خۆشگوزەرانی دەستەبژێرێکی دیاریکراو، لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵک لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا دەژیان.   ئەفسەرعەبدولکەریم قاسم بوو بە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری. عەبدولسەلام عارف بوو بە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەی گشتی.   سێزدە ڕۆژ دوای شۆڕش دەستورێکی کاتی ڕاگەیەندرا، عێراق وەک کۆمار و بەشێک لە نەتەوەی عەرەب و ئیسلام وەک ئایینی فەرمی دەوڵەت ناسێندرا. پەرلەمان هەڵوەشایەوە و ئەنجومەنی سەروەری بوو بە سەرۆکی کۆمەڵی دەوڵەت.   دامودەزگاکانی دەوڵەت و سوپا پاکتاوکران و عێراق لە پەیمانی بەغدا و کۆمکاری عەرەبی کشایەوە و پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت دامەزراند. 

 

.

چاکسازییە ناوخۆییەکانی قاسم یارمەتیدەر بوو بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەرێنی ناوخۆیی بۆ نموونە، ناوچەی ئێستای شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، لە ساڵی ١٩٥٩ دروستکرا و لەو سەردەمەدا ناوی شاری شۆڕش بوو، شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ هەژارانی باژێری بەغدا دابین کرد، کە بەشێکی زۆریان لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٠کان. لە لادێکانەوە هاتبوون. گۆڕانکاری لە کەرتەکانی کشتوکاڵی عێراقدا هێنایە ئاراوە. یاسای چاکسازی کشتوکاڵی لە ئەیلوولی ١٩٥٨، پێکهاتەی دەرەبەگایەتی کۆنی گوندەکانی عێراقی هەڵوەشاندەوە.   لە سەردەمی قاسمدا پێگەی ژنان لە عێراقدا هێنرایە ئاستێکی یەکسان و باشتر. پێداچوونەوەی بە یاسای باری کەسی ڕاگەیاند، کە پەیوەندییە خێزانییەکانی ڕێکدەخات. فرەژنی قەدەغە کرا، کەمترین تەمەن بۆ هاوسەرگیری دانرا و ژنان لە جیابوونەوەی ئارەزوومەندانە پارێزراو بوون. یاساکان کە ژنانی هێنایە ناو پێگەیەکی یەکسانترەوە، لە حکومەتەکەی قاسمدا نەمایەوە. 

 

عەبدولکەریم قاسم ڕایسپارد بە دروستکردنی چەندین مۆنۆمێنتی گەورە بە بۆنەی ئاهەنگگێڕان بۆ شۆڕشی ی١٤ تەمموزەوە. دووی یەکەمیان بریتی بوون لە مۆنۆمێنتی سەربازێکی نەناسراو (١٩٦١) لە گۆڕەپانی فیردوز، دیواری ئاشتی لەلایەن فایق حەسەن لە گۆڕەپانی ئازادی (١٩٥٩)  و مۆنۆمێنتی ئازادی لە گۆڕەپانی (تەحریر/ئازادی) (١٩٦١).   کاتێک لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٥٨ وەزارەتی ڕاگەیاندن دامەزرا، پاڵپشتی دەوڵەتی بۆ هونەرمەندان و پێشانگاکانیان بە قەبارەیەکی بەرفراوان درێژکردەوە. وەزارەت بە بنیادنانی کۆکراوەی هەمیشەیی خۆی لە هونەری هاوچەرخ، بەرهەمەکانی لە نزیکەی هەموو هونەرمەندێک کڕی کە پێشانگایان ئەنجامدابوو. 

 

دیمەنی سیاسی ئەو سەردەمە بەقەد دانیشتوانەکەی هەمەچەشن بوو لەگەڵ مشتومڕێکی بەردەوامی نێوان وەتەنی(نیشتیمانییەکان)، (ناسیۆنالیستە عێراقییەکان) و قەومی (نەتەوەخوازەکان) (ناسیونالیستی عەرەبی). عەمید قاسم کە سیاسەتی وەتەنییەی "عێراق یەکەم ''ی گرتەبەر،, بە خێرایی بەسەر عەقید عارف کە پەیڕەوی لە تیۆری ناسیۆنالیستی دەکرد، سەرکەوت. پەیوەندییەکانی قاسم بە حزبی شیوعی عێراقی و قاسمیزمی پراکتیزەکراوی وەک "تاکە سەرکردەیەک"بووە هۆی ڕاپەڕینی موسڵ لە ساڵی ١٩٥٩ کاتێک ناسیۆنالیستە عەرەبەکان لە موسڵ دەیانویست لە پۆستەکەی دووریبخەنەوە.  کودەتاکە بوو بە دیمەنێکی یەکلایی کەرەوەی ژمارە لە نێوان سەربازە یاخیبوو و دڵسۆزەکان، کۆمۆنیستەکان و ناسیۆنالیستە عەرەبەکان، عەشیرەتەکانی بەدو و هۆزە کوردەکانی لایەنگری حکومەت. هەرچەندە یاخیبوونەکە لەلایەن سەربازییەوە داپڵۆسایەوە، بەڵام کاریگەرییەکی لەسەر مانەوەی پێگە و دەسەڵاتی قاسم هەبوو. 

 

هەوڵەکانی چاکسازی قاسم بریتی بوو لە هەڵگرتنی قەدەغەکردن لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان، کە مستەفا بارزانی لە دەربەدەری هێنایەوە. دوای هەوڵە بێ ئەنجامەکانی کورد بۆ گەیشتن بە پلەیەکی زیاتری چارەی خۆنووسین لە ژێر دەسەڵاتی پاشایەتیدا، ئێستا هیواکان بۆ ئۆتۆنۆمی ڕوویان لە کۆماری نوێ کرد. پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانان بە پارێزگایە کوردنشینەکان بە شێوەیەکی کاریگەر لە ئۆپەراسیۆنە مۆڵەتپێدراوەکەی کەڵکی وەرگرتبوو.  مستەفا بارزانی یاداشتێکی سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی پێشکەش کرد کە لە تەمموزی ١٩٦١ لەلایەن حکومەتەوە ڕەتکرایەوە، قاسم نەک هەر چەمکێکی ڕوونی لەسەر پرسی ئۆتۆنۆمی نەبوو. بەڵکو زۆربەی ئەفسەرە ئازادەکان عەرەب بوون کە هیچ تێگەیشتنێکیان لە ئۆتۆنۆمی کورد نیشان نەدا، و زۆر کەس بە خیانەت لە دەوڵەتی یەکگرتووی عێراق دەیانبینی. بارزانی ترسی لە ناوبانگی پارتی دیموکراتی کوردستان هەبوو ئەگەر 'بەڵێن'ی حکومەتی قاسم جێبەجێ نەکرێت و لە هاوینی ١٩٦١ پەنای بۆ هێزی سەربازی برد. شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق سەریهەڵدا کە تا ساڵی ١٩٧٠ بەردەوام بوو. 

 

.

لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١ کو‌ێت سەربەخۆیی لە بەریتانیا بەدەست هێنا.    قاسمیش وەک شا غازی باپیرەی لە ٢٥ی حوزەیران کوێتی بە بەشێکی دانەبڕاو لە عێراق ناساند، بەڵام بەهۆی فشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕاگەیاندنەکەی لەسەر کوێت کشاندەوە. 

 

قاسم ناسراو بە زەعیم واتا (سەرکردە)، لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا زۆرێک لە ناوچەکانی هەڵبژاردنی لەدەستدا. لە ٨ی شوباتی ١٩٦٣دا، کودەتایەکی سەربازی بە سەرۆکایەتی لقی عێراقی پارتی بەعس و ناسراو بە شۆڕشی ڕەمەزان، عەبدولکەریم قاسمی لەکارخست، بەرپابوو. لە ڕۆژی دواتر لە سێدارە درا.  بۆ ماوەی ٩ مانگی دواتر حزبی بەعس پێشەنگی دەسەڵاتی گرت دەست. 

 

 

هذا المحتوى مرخص بموجب رخصة المشاع الإبداعي  CC BY-NC 4.0.

Jan 3, 2025

Other Articles