یەکەم کودەتا (١٩٣٢ - ١٩٤٥)
کەمێک پێش مردنی شا فەیسەلی یەکەم لە ئەیلوولی ١٩٣٣، بیری لەو کۆمەڵگا پەرتەوازە و دابەشبووە کردەوە کە بنەمای ناجێگیری ئەو دەوڵەتە بوو کە یارمەتی دامەزراندنی دا. بە کۆچی دوایی شا فەیسەڵی یەکەم، دەوڵەتی هاوچەرخ بە نەتەوە و دانپێدانە هەمەچەشنەکانییەوە، ئەو ناوبژیوانە بەپەلەی کە پێویستی بوو لەدەستیدا. غازی کوڕی کە تەمەنی تەنیا ٢١ ساڵ بوو، بوو بە شای دووەمی عێراق، هەرچەندە زۆر حەزی لە سیاسەت نەبوو، بەڵام بە شێوەیەکی گشتیی هاوسۆزی بەرفراوانی پان-عەرەب بوو. غازی بەرهەمی سیستەمێک بوو کە لە چەند ساڵی داهاتوودا ناڕەزایی شیعەکانی لە دەوڵەتی باڵادەستی سوننە چڕتر کردەوە. ئەو زیاتر یاخی بوو نەک دیپلۆماتکار وەک باوکی. داوای یەکگرتنەوەی لە ژێر یەک وڵاتی عەرەبیدا کرد و بەڵێنیدا کوێت لە ژێر چاودێری بەریتانیا ڕزگار بکات و لەگەڵ عێراق یەکبگرێتەوە. ئەو وێستگەی ڕادیۆی تایبەتی خۆی لە کۆشکی شاهانەی ئەل زهور دامەزراند بۆ پەخشکردنی مەیلی ناسیۆنالیستی(نەتەوەپەرستی) عەرەبی، ڕاگەیاندنەکانی کوێت و هەڵوێستی دژە بەریتانیا. لە نیسانی ١٩٣٩ لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلی نادیاردا گیانی لەدەستدا، جێنشینەکەی، کوڕەکەی فەیسەلی دووەم بوو کە تەمەنی نزیکەی چوار ساڵ بوو. لە ژێر دەستی شازادە عەبدولئیلاهی خاڵی، کە بە هەمان شێوە زۆر حەزی لە سیاسەت نەبوو، زۆربەی ئەرکەکانی ئۆپەراسیۆنی بۆ نووری سەعیدی لایەنگری بەریتانیا جێهێشت، کە دواتر بە شێوازی سەرکردایەتی ستەمکارانە ناسرا.
لە ساڵی ١٩٣٤، پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بەرگری نیشتمانی پەسەند کرد کە سیستەمی دامەزراندنی سەربازیی زۆرەملێی دانا. پاش نائارامی هۆزەکانی شیعە لە باشووری عێراق لە ساڵی ١٩٣٥ جێنشینی شا، یاسین ئەل هاشمی وەک سەرۆکی وەزیران دەستنیشان کرد کە یاخیبوونەکەی سەرکوت کرد. هەمان شتی لەگەڵ ڕاپەڕینی کوردەکان لە باکوور کرد، کە ئەم یاخیبوونەیان بە شێوەیەکی سەرەکی لە ترسی سەبازی زۆرەملێ بوو. بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو ستەم و گەندەڵییە گوماناوییەی ڕژێمی یاسین ئەل هاشمی، لە تشرینی یەکەمی ١٩٣٦عێراق شایەتحاڵی یەکەمین کودەتای بوو کە لە هەمان کاتدا یەکەم کودەتای جیهانی عەرەبیش بوو. ئەوەی بەدوایدا هات، ماوەی پێنج ساڵەی تێوەگلانی سەربازی بوو لە کاروباری سیاسیدا – کە بەهۆی دوو بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی جیاوازی بەرفراوانەوە (گرووپی ئەهای، کە بانگەشەی بۆ سۆسیالیزم و دیموکراسی دەکرد وە گرووپێکی ئەفسەرانی سوپا، کە جەختایان لەسەر نەتەوەپەستی بوو)، کودەتا ماوەی پێنج ساڵ دەستوەردانی سەربازی بە کاروباری سیاسیدا ناساند کە بە ڕاپەڕینی ڕەشید عەلی گەیلانی لە ساڵی ١٩٤١دا گەیشتە لوتکە.
ئەم پێکهاتە سەربازییە لە سەردەمی ڕژێمی هاشمیدا، لە کۆتاییدا بووە ڕوودانی شۆڕشی ڕەشید عەلی گەیلانی لە ساڵی ١٩٤١ - کودەتای دووەم.
ترسی بەدەم ڕێوەی لەدەستدانی کاریگەری سیاسی لە عێراق، لەنێو هۆکارەکانی دیکەدا، ڕێگای بە سوپای بەریتانیا دا کە جارێکی دیکە عێراق داگیربکاتەوە و حکومەتی تازە پێکهێنراوی لایەنگری بەریتانیا بە سەرۆکایەتی نوری سەعید پێکبهێنێتەوە و یاسای سەربازی ڕابگەیەنێت.
هذا المحتوى مرخص بموجب رخصة المشاع الإبداعي CC BY-NC 4.0.